Add parallel Print Page Options

ئینجا لەسەر دیواری سەر بە هۆڵە سەرەکییەکە و دیواری شوێنەکەی هەرەپیرۆز چەند نهۆمێکی بنیاد نا، واتە لە دەوری دیوارەکانی پیرۆزگاکە، ژووری لاتەنیشت لە دەوریان هەبوو. نهۆمی ژێرەوە پانییەکەی پێنج باڵ[a] و نهۆمی ناوەڕاست پانییەکەی شەش باڵ[b] و سێیەمیشیان پانییەکەی حەوت باڵ[c] بوو، بەم شێوەیە لە دەرەوە لێواری لە دەوری پیرۆزگاکە کرد هەتا کاریتەکان نەخاتە ناو دیوارەکان.

لە کاتی بنیادنانی پەرستگاکەدا بەردی نایابی ئامادەکراو بەکارهێنرا، بەڵام دەنگی چەکوش و تەور و هیچ ئامێرێکی ئاسن لە پەرستگاکە نەبیسترا.

داڵانی نهۆمی ژێرەوە لەلای باشووری پەرستگاکە بوو، بە پەیژەی پێچاوپێچ سەردەکەوتن بۆ ناوەڕاست و لەناوەڕاستیشەوە بۆ نهۆمی سێیەم.

Read full chapter

Footnotes

  1. 6‏:6 پێنج باڵ: نزیکەی 2,3 مەتر.‏
  2. 6‏:6 شەش باڵ: نزیکەی 2,7 مەتر.‏
  3. 6‏:6 حەوت باڵ: نزیکەی 3,1 مەتر.‏